مەندەلاوی و سودانی رێكدەكەون لەسەر پشتیوانیكردنی پرۆگرامی حكومی و هەماهەنگی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, لەمیانی دیداری لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی, سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران, دواین پێشهاتەكانیان لەسەر هەردوو گۆڕەپانی نیشتمانی و هەرێمی تاوتوێكرد, لەگەڵ جەختكردن لە هەڵوێستی جێگیری عێراق, بۆ ئیدانەكردنی ئەو كۆمەڵكوژییەی گەلی فەلەستین روبەڕوی دەبێتەوە لەسەر دەستی داگیركەری ئیسرائیلی.
هەردوولا رێككەوتن لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەش و چالاك لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن, لە پشتیوانیكردنی پرۆگرامی حكومەت و بەهێزكردنی هەنگاوەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی, بەو شێوەیەی دەچێتە خزمەتی دابینكردنی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان و, بەدیهێنانی سەقامیگری سیاسی و ئەمنیی و ئابوری.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/١٥