مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆك كۆمار پێشهاتە ناوخۆیی و هەرێمایەتیەكان و دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, لە كۆشكی سەلام لە بەغداد, چاویكەوت بە بەڕێز د.عەبدولەتیف جەمال رەشید, سەرۆكی كۆمار.
لە دیدارێكدا, دواین پێشهاتەكانی دیمەنی سیاسی لەوڵات تاوتوێكرا, لە گەڵ پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆو هەرێمایەتی, وێڕایی شایستەكانی داهاتوو, لەوانە, دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگان و جەختكردن لەسەر دابینكردنی پێدوایستیەكانی سەرخستنی و ئەنجامدانی لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/١٥