مەندەلاوی وتەی عێراق لە كردنەوەی كارەكانی (35)هەمین كۆنگرەی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغداد پێشكەش دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە(18ی تشرینی یەكەمی 2023) سەرۆكایەتی شاندی پەرلەمانی عێراقی بەشداری كرد, لە كۆنگرەی سی پێنجهەمینی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەربی, كە لەبەغدادی پایتەخت, بۆ تاتوێكردنی روداوەكانی فەلەستین بەڕێوەچوو.
مەندەلاوی, لەمیانی پێشكەشەكردنی وتەی عێراق, رایگەیاند: فەلەستین پرسی سەرەكی و لەپێشینەیە, ئەوەی روودەدات تیایدا, هەڵوێستێكی یەكگرتوو و یەكلاكەرەوەو ئازایانەو بێوێنە پێویست دەكات لەسەرمان, جەختیشكرد, دەسەڵاتی داگیركەر تاوانێكی جەنگیی بە تەواوی ماناكانی ئەنجامداوە, بە بۆردومانكردنی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی لە غەزە.
سەرۆكی شاندی عێراق, داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد, جوڵەی بەپەلەبكات بۆ كۆتایهێنان بە دوژمنكاری بێبەزییانە, لەڕێی چارەسەرێكی دادپەروەرانە, كە مافی گەلی فەلەستین زامنبكات, لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی فەلەستینی, لەسەر تەواوی خاكی خۆی, كە پایتەختەكەی قودس بێت.
مەندەلاوی, داوای لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد, ئەوانەی پەیوەندی دیپلۆماسی یان بازرگانیان هەیە لەگەڵ قەوارەی داگیركەر, پێداچونەوە بە پەیوەندییەكانیان بكەن, كە وایكردووە داگیركەر سەرسەختربێت و هەڵوێستی یەكگرتوو بەرامبەر بە كێشەی فەلەستیتن لاواز بكات, هەڵوێستی جێگیری عێراقیشی لە پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین دووپاتكردەوە, ئیدانەی زایۆنیزمیشی كرد, لەبەرامبەر پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیاڕەكانی ئەنجومەنی ئاسایش و شەرعیەتی نێودەوڵەتی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/١٨