سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی فەرەنسی به‌شداری‌ لە کۆڕو وتووێژ سه‌باره‌ت به‌ پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان لە نێوان بەغداو پاریس ده‌كات

سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقیی فەرەنسی، پەڕلەمانتار د.ڤێان سەبری و شاندی‌ یاوەری‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پەڕلەمانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقیی فەرەنسیی پەڕلەمانی و پەڕلەمانتار عەباس جبووری ئەندامی لیژنەکە، به‌شدارییانکرد لە کۆڕو وتووێژدا، کە لە بارەگای باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراقی لە پاریس بەسترا، بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا ساڵ بە سەر گۆڕینەوەی باڵیۆزەکان لە نێوان بەغداو پاریس و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە پاریس و باڵیۆری فەرەنسی لە بەغدا و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و پیاو ماقووڵە دیپلۆماسی و حکومیه‌كان و ڕۆشنبیران و ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی گه‌لی‌ عێراقی لە فەرەنسا.
پەڕلەمانتار ڤیان سەبری دەستخۆشی لە هەوڵەکانی باڵیۆزخانە کرد بۆ بەستنی ئەم کۆڕبەندە، کە ئەوەش دەربڕینێکە لە سەرکەوتنی دیپلۆماسیه‌تی‌ عێراقی، لە ڕێگه‌ی‌ جێگێرکردنی ئەو چوارچێوانەی‌ کە بنج داکوتانی پەیوەندییە دوولاییەکان لە نێوان بەغداو پاریسدا بەهێز دەکات لە هەموو ئاستەکانداو لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی ڕۆشنبیری و زانستی و بازرگانی و ئابووری، هه‌روه‌ها لە بواری وزەو نەوتداو بەکارهێنانی وزەی خۆرو ئەتۆمی ئاشتەوایی لەگەڵ ئاسایشدا، هەروەها ستایشی ڕۆڵی فەرەنسای کرد لە جەنگی عێراق لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی‌ داعش.
سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقیی فەرەنسی، ئاماژەی بەوەدا کە هیوادارە هاوکاریی و هاوبەشیی پتر لە نێوان هەردوو وڵاتەکه‌دا بكرێت، بۆ جێگیرکردن و بنجداکوتانی پەیوەندی دووقۆڵی‌ و هاوبەشیی ستراتیژیی تەواو لە نێوانیاندا، بەو جۆرەی‌ کە خزمەت به‌ بەرژەوەندیی هەردوو گەلی‌ عێراق و فەرەنسا دەکات، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاندانی هاتنی کۆمپانیا فەرەنسیەکان بۆ عێراق، بەتایبەتی پاش ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراقی بۆ زنجیرەیەک لە ڕێکارەکان کە کاری کۆمپانیا بیانیەکان لە عێراقدا ئاسان دەکات، بەتایبەتی کۆمپانیای تۆتاڵ ئەنه‌رجیی فەرەنسی کە پێشەنگە لە بواری دەرهێنان و پاڵاوتنی‌ نەوتدا.
هه‌روه‌ها د. ڤیان پێشنیاری گۆڕینەوەی سەردانەکانی دوولایی لە سەر ئاستی حکومەت و پەڕلەماندا كردو پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی و هاوشانە فەرەنسییەکەیداو هاوکاری هاوبه‌ش لە بواری گەڕانەوەی شوێنەوارەكانی‌ عێراقی ئه‌وانه‌ی‌ به‌ قاچاغ براون و پترکردنی کورسیەکانی خوێندنی‌ باڵا لە زانکۆكانی‌ فەڕەنسیدا بۆ قوتابیانی‌ عێراقی، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ بابەتی هاوشانبوونی شارە فەڕەنسیەکان و عێراقییەکان و پێویستی کردنەوەی هێلەكانی‌ ڕاستەوخۆ لە گەڵ پایتەختەكانی‌ ئەورۆپا لەوانەش پاریس، پاش هەڵگرتنی قەدەغەی ئەوروپایی لەسەر فڕۆکەخانەكانی‌ عێراقی و ستایشی پەیوەندییە جیاوازەکانی کرد لە نێوان پاریس و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکانداو نرخیدا بەپاڵپشتی و ڕۆڵی فەرەنسای‌ بەردەوام بۆ گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە لای خۆیەوە پەڕەمانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکە لە میانی وتەیەکی ناوبڕیدا، جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر گرنگی هاوکاری دوولایی لە نێوان بەغداو پاریسداو جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ سه‌ر دروستكردنی‌ هاوبەشیەکی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاداو هاوکاری هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، به‌تایبه‌تی‌ لە بواری وەبەرهێناندا لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکانداو داوایكرد كه‌ یارمەتییان بدرێت بۆ هاتنیان بۆ عێراق، پاش ئامادەکردنی کەشوهەوای گونجاو بۆیان و ڕه‌خساندنی‌ ژینگەی وەبەرهێنانی هاندەر بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا، هەروەها هاوبەشیکردن لە بەکاراکردنی کەرتی تایبەت لە عێراقدا و پتەوکردنی هاریکاری ئابووری لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا لە جۆرەها بوارەکاندا، بەتایبەتی كه‌ حکومەتی عێراقی گرنگیەکی گەورەی داوە بەم کەرتەو توانایەکی زۆرو دۆخێکی گونجاوی بۆ ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی بەڕۆڵی خۆی هەستێت لە ئابووری عێراقدا وە گورجکردنەوەو پشتبەستن پێی.
لەلای خۆیەوە پەڕلەمانتار عەباس جبووری ئەندامی لیژنەکە داوای فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش کرد لە نێوان بەغداو پاریسداو پتەوکردنی پەیوەندییە دووڵاییەکان، بەتایبەتی لە بواری سیاسیداو یەکگرتنی بۆچوون و هەڵوێستەکان سه‌باره‌ت به‌ کەیسەکانی هەرێمایەتیدا بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە ژمارەیەک لە گرژییەکان وقەیرانە سیاسیەکان بەخۆیەوە دەبینێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣