مەندەلاوی لەگەڵ شێخ و پیاوماقوڵانی شارەكانی فوراتی ناوەڕاست كاریگەری كەمی ئاو لەسەر دۆخی كشتوكاڵ تاوتوێ دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, فەرمانیكرد بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار فالح خەزعەلی, سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆرنگاوەكان, بۆ ئەنجامدانی سەردانێكی مەیدانی بۆ شارەكانی فوراتی ناوەڕاست و بەدواداچونی كاریگەریەكانی كەمی ئاو و پێشنیازكردنی چارەسەری خێرا بۆیان, بە ئامانجی ئەوەی بخرێتە بەردەمی حكومەت.
ئەم وتانەی مەندەلاوی, رۆژی دووشەممە, لەمیانی پێشوازیكردنی هات, لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست, سەبارەت بە قەبارەی نەهامەتیەكانی شارەكانیان, بە دیاریكراوی لەكەرتی كشتوكاڵ, بە كەپلەی سەرەكی پشت بە ئاو دەبەستبێت.
مەندەلاوی جەختیكرد, ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەكی بەردەوام بەدواداچون بۆ دۆسیەی كەمی ئاو دەكات, لە ڕێی داواكاری فەرمی و جموجۆڵی هەردوو وەزارەتی دەرەوەو سەرچاوە ئاوییەكان, بۆ دابینكردنی پشكی پێویستی ئاو, لەڕێی هەماهەنگیكردن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٩