سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی کۆمەڵی نیشتمانی سربیا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز فلادمێر ئورلیج سەرۆکی کۆمەڵی نیشتمانی سربیا کە بە شێوەیەکی فەرمی پێشوازی لێکرا، ئەوەش پێش دانیشتنی گفتوگۆکان و واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆمەڵی نیشتمانی سربیا.
هەردو لاش جەختیان کردەوە لە وتوێژەکانیان کە هاوکاتە لەگەڵ یادی 65 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوکردنی هاریکاری پەرلەمانی و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و ئاڵوگۆری زانیاری و راوێژکردن دەحەق بەو پرسانەی جێی بایەخی خاوبەشن لەسەر ئاستی دۆستانە و لە رێکخراوەکانی پەرلەمانی نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە کە عێراق کراوەیە بە رووی پەیوەندی لەگەڵ دۆستەکانی لە جیهان لە نێویشیاندا سربیا، و هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان لە نێویاندا خوێندن و تەندروستی و کستوکاڵ، ئاماژەشی بە پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی کرد لە عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بۆچونێکی ستراتیجی داواشی لە کۆمپانیا جیهانیەکانی سربیا کرد بۆ بەشداری کردن لە جێبەجێ کردنی پلان و ئەو پرۆژانەی کە حکومەت ئامادەی کردوون لە چەندین کەرتدا و بانگهێشتی هاوتاکەشی کرد تا سەردانی عێراق بکات.
هاوکات بەرێز ڕورلیج جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری عێراق و سەلامەتی خاکەکەی و سوپاسی هەڵوێستی عێراقیشی کرد لە پشتیوانی بۆ سربیا و سەروەری لەسەر تەواوی خاکەکەی، ئاماژەشی بە قوڵایی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ هاربکاری لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
9 تشرینی یەکەم 2023