مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان پێداویستی كەسوكاری شەهیدان و شایستەكانیان لە بودجەی گشتی تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئازاری 2023، لە نوسینگەكەی پێشوازیكرد لە بەڕێز (عەبدولئیلا نائلی) سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان.
مەندەلاوی داوایكرد خشتەیەكی تێروتەسەل بە تەواوی پێداویستییەكانی دامەزراوەی شەهیدان لە بەغدادو پارێزگاكان ئامادەبكرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە بودجەوە لەگەڵ چڕكردنەوەی كاری فەرمانگەكانی دامەزراوەكە بۆ خێراكردنی تەواوكردنی داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدان و زامنكردنی مافەكانیان، بەتایبەت لەوەی پەیوەستە بە دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبون و قەرەبوكردنەوەیان بە پارەی كاش و هەماهەنگیكردن لە كەرتی بانكی بۆ ئەوەی قەرزی نیشتەجێبون بیانگرێتەوە، تاكەسوكاری شەهیدان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت بۆ كڕینی یەكەی نیشەجێبون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٥