دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مردا : له‌سه‌ر رێبازی بارزانی به‌رده‌وامین له چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی و پاراستتی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له دایكبوونی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌لا مسته‌فای بارزانی نه‌مردا , كه هاوكاتی ئه‌مڕۆى 14 ی ئازاره, پیرۆبایی له‌گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخواز و تێكۆشه‌ران كرد‌و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناینه‌وه کەژیاننامه و خه‌باتی بارزانی ناوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به‌پرسی گه‌له‌كه‌ی، کە هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانكرد له‌پێناو خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی و به‌رگریكردن له‌مافه ره‌واكانی .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌یدا بەوەی ” له‌سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر به‌رده‌وام ده‌بین له‌چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان” هه‌روه‌ها داوای له‌لایه‌نه سیاسی و هێزه نیشتمانیه‌كان كرد، هه‌وڵه‌كانیان یەکبخەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاسته‌نگه‌كان و گه‌نده‌ڵی و ، پابه‌ندبن به‌ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕگه‌كانی و، پاراستنی ئازادییه‌كان و پارێزگاریکردن لە مافی سەرجەم پێكهاته‌كانی گه‌ل .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
14 ی ئازاری 2023