مەندەلاوی لەگەڵ بارزانی شایستە دەستوریەکان و بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی هەرێم و دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێدەکات

بەرێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە، لەمیانی سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان، چاویکەوت بە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبونی بەڕێز شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە دیدارەکەدا، دواین پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی و کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ، لەنێویاندا، شایستە دەستوریەکان و بڕیاری پارتی دیموکرات پەیوەست بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکرا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٣/١٩