مەندەلاوی سەرەكۆنەی هەوڵی غافڵكوژی پەرلەمانتار “خەزعەلی” دەكات و داوا فەرماندەی گشتی دەكات ئاسایش لە بەسرە بچەسپێنێت

بەڕێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی هەینی 7ی تشرینی یەكەمی 2022، سەرەكۆنەی ئەو هەوڵی غافڵكوژییەی كرد كە روبەروی پەرلەمانتار”فالح خەزعەلی” بوەوە لە پارێزگاری بەسرە.

مەندلاوی داوای لە بەڕێز “مستەفا كازمی” فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كرد، یاسا بسەپێنێت و ئەو كەسانە راوەدوبنێت كە هەوڵ دەدەن زیان بەوڵاتەكەمان بگەیەنن.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

7ی تشرینی یەكەمی 2022