بەنوسراوی فەرمی.. دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان ڕادەسپێرێت لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنن ده‌رباره‌ی گشتاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی زمانی كوردی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/10/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی راسپارد بەپێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه لەوردەکاری ده‌ركردنی ئه‌و گشتاندنه‌ی به‌رٍێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كاانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌گه‌رقوتابییه‌ك له وانه‌ی زمانی كوردیدا پله‌ی ده‌رچوونی به‌ده‌ستنه‌هێنا بەکەوتوو ئه‌ژمارناكرێت.
به‌ڕێزیان جه‌ختيكرده‌وه، ئه‌و جۆره گشتاندنانه‌ی كه ده‌رچووه رێكاره‌كانی پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مادده‌ی (4) یه‌كه‌می ده‌ستووری عێراقه كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی : زمانی عه‌ره‌بی وكوردی هه‌ردوكیان زمانی فه‌رمین له‌عێراقدا ، و هه‌ردوومادده‌كانی ( 2/ چواره‌م ) و (2/ پێنجه‌م ) له‌یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان ژماره 7 ی ساڵی 2014.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی داوای له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ئیتحادیشكرد ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گشتاندنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه چونكه دیراسه‌ی بۆ نه‌كراوه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا بەرکارەکانە، وتیشی: پێویسته دووربكه‌ونه‌وه له‌مامه‌ڵكردنی دووفاقی له‌گه‌ڵ بابه‌تی زمانه‌كانی خوێندن و رێڕه‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 8 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022