مەندەلاوی سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و ئومەتی مسوڵمانان دەكات بەبۆنەی یادی شەهیدبونی ئیمام موسای كوڕی جەعفەر (سڵاوی خوای لێبێت)

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی كرد, بەبۆنەی یادی شەهیدبونی ئیمام موسای كوڕی جەعفەری كازم (س.خ) لێبێت.
مەندەلاوی لەبەیاننامەیەكدا ڕۆژی پێنج شەممە 16ی شوباتی 2023 ڕایگەیاندووە: سەرەخۆشی لەگەلی عێراق و ئومەتی مسوڵمانان دەكەم لەیادی شەهیدبونی ئیمامی خواناس و زاهیدو خۆراگر موسای كوڕی جەعفەری كازم(س.خ) لێبێت, كە بەقوربایندانی گیانی پاكی, وانەیەكی ڕوونی لە سەرخستنی بنەماكانی هەق و دادپەروەری و مرۆڤایەتی و ڕەتكردنەوەی ستەم و چەوسانەوە چەسپاند.
وتیشی: هەروەها سڵاو لەو گشتە ملیۆنییە سەردانیكەرە دەكەین بۆ مەزارگەی شەریف لەشاری كازمییەی پیرۆز, ستایشی ئەو ئەركە گەورەیەش دەكەین بۆ خزمەتكردنی ئاپۆراكانی پرسەگێڕان و, ئەوانەی خزمەتی سەردانیكەران دەكەن لەهاوڵاتیان و كادێرانی حكومی, بەتایبەت پاڵەوانی دەزگا ئەمنییەكان بەجیاوازی یەكەو پێكهاتەكانیانەوە, كە هەوڵێكی ناوازەیان داوە بۆ پاراستنی سەردانیكەران.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران