سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ هەینی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی کرد لە یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر سڵاوی خوای لێبێت.

بەرێزیان رایگەیاند: سەرەخۆشی لە ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی و رۆڵەکانی گەلی عێراقمان دەکەین لە یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم سڵاوی خوای لێبێت، هەروەها ڕۆڵی هێزە ئەمنیەکان بەرز دەنرخێنین بە هەموو پێکهاتەکانی لە پاراستنی زیارەتکارانی پارێزگاکان و بەغدای پایتەخت لەگەڵ لایەنە خزمەتگوزاری و تەندروستیەکان کە خزمەتی سەرجەم زیارەتکاران دەکەن، لە خوای گەورە داواکارین عێراقی خۆشەويستمان بپارێزێت و ئاسایش و سەقامگیری پێ ببەخشێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2023