مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەكات و جەختدەكات لەسەر ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2023دا تەرخانكردنی دارایی بۆ جێگیركردنی گرێبەستەكان لەخۆبگرێت

بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی دووشەممە 3ی نیسانی 2023 سەرۆكایەتی كۆبونەیەوەكی فراوانی لیژنەی دارایی كرد, بەئامادەبونی بەڕێز عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەو ئامادبونی ئەندامەكانی و ئامادەبونی خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی كرا, كە بڕیارە لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجومەندا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.
بەڕێز مەندەلاوی, پێداگریكرد لەسەر ئەوەی لەپرۆژەكەدا بڕگەی دابینكردنی دارایی بۆ جێگیركردنی گرێبەستەكان لەسەر ڕاژەی هەمیشەیی لەخۆبگرێت وەك كارێكی لەپێشینە, هەروەها گرنگیدان بە زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی بۆ لایەنە خزمەتگوزرایەكان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا, جێگری یەكەم كۆبونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی ئەنجامدا, بۆ تاوتوێكردنی هەندێك وردەكاری لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە, بەتایبەت هەردوو بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٤/٣