لیژنەی دەستپاکی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەت دەکات
لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی سێشەممە میوانداری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەتی کرد، بۆ پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی کارەکردنی.
لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایەسەر ڕێوشوێنە یاساییەکانی فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەت سهبارهت بە بەڕێوەبردنی پارەی دەوڵەت، بەتایبەتی موڵکە دەستهسهركراوهكان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی کە پێی دراون.
سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لەسهر گرنگی پێشکەشکردنی داتایهكی تایبهت به خانووبەرەی دەوڵەت لە هەموو پارێزگاکان بۆ لیژنەی دەستپاکی و بهڵگهنامهكانی ئەو موڵکانەی کە فرۆشراون یان بەکرێدراون بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکارە یاساییەکانیان.
لە لای خۆیهوه بەڕێوەبەری خانووبەرەی دەوڵەت ڕوونیکردەوە کە فهرمانگهكهی هەوڵدەدات بە ئۆتۆماتیکی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی خانووبەرەی دەوڵەت بکات بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانی دەبنەوەو بنکەیەکی زانیاری بەهێز دابین بکات و داوای پێدانی دەسەڵاتێکی فراوانتر دەکات بۆ لقەکانی فهرمانگهكهی لە پارێزگاکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ٤ / ٢٠٢٣