مەندەلاوی داوا لە باڵیۆزی قەتەر دەكات سود لە ژینگەی وەبەرهێنانی وڵات وەربگرن.. باڵیۆزی قەرتەریش دەڵێت: دەستمان درێژكردووە بۆ عێراقییەكان

بەڕێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەنوسینگەكەی، رۆژی سێ شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2022 پێشوازیكرد لە بەڕێز خالید بن حەمد ئەلسلێتی باڵیۆزی وڵاتی قەتەر لە عێراق، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك لەو دۆسییانەی جێیی بایەخی هاوبەشن.

مەندەلاوی رونیكردووە، ئاراستەی باو لەوڵات چاوی لەسەر پێشخستنی كاری كەرتی تایبەت و هاندانی سەرمایەگوزارییە، لەرێی پشتیوانی و چالاككردنی ئەو میكانیزمانەی كە دەبێتە مایەی ئاسانكاریكردن بۆ كاری كۆمپانیا رەسەنەكان لە عێراق، داواشی لە قەتەر كرد سود لەو ژینگە وەبەرهێنانە وەربگرێت كە رەخساوەو، بەشداریبكات لەبوارەكانی وزەو تەندروستی نیستەجێكردن و پرۆژە گەورەكانی گەشەپێدان.

لای خۆیەوە، باڵێۆزی قەتەر پەرۆشی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ فراوانكردنی پەیوەندی و وەبەرهینان و ئالوگۆری شارەزایی لەگەڵ عیراق، جەختیشیكرد، دەستیان درێژكردووە بۆ براعێراقییەكانیان بۆ بنیاتنانی بەرژەوەندی هاوبەش كە بەسودی هاوبەش دەگەرێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٨