لیژنەی وەبەرھێنان کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی لە گەڵ لیژنەی ئابوری پەرلەمانی ئەنجامدا

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەسەندنی پەرلەمانی کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی لە گەڵ لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی به‌ست، بۆ تاوتوێی یاسای وەبەرھێنانی کانزایی کە بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی شەممە ١٢/١١/٢٠٢٢ ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی لیژنە جەختیان لەوە کردەوە كه‌ دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە میوانداری بەشێک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکەن تاوەکو سەرنج و پێشنیارەکانیان وەربگرن لە سەر یاساکە، ھەروەھا هه‌وڵ بدرێت سوود لە ئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری وەبەرھێنانی کانزاییدا وه‌ربگیرێت.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ باسیان لەوەش کرد کە یاساکە ڕۆڵی دەبێت لە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی حکومی و کەرتی تایبەت و سودی زۆری دەبێت بۆ بەرژەوەندی گشتیی وڵات، لە درێژەی گفتوگۆکان ئەندامانی لیژنە بە بایەخەوە باسیان لە یاسای وەبەرھێنانی کانزایی کرد کە پاڵنەرێکی بەھێز دەبێت لە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنی داھاتی گشتی و ڕاکێشانی کۆمپانیا جیھانیەکان تاوەکو سەرمایەگوزاری لە کەرتی پیشەسازی وڵاتدا بکەن بە تایبەت کە عێراق خاوەنی بڕێکی زۆرە لە کانزا جۆربەجۆرەکان بەو ھۆیەشەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی داھات بۆ وڵات.
شایه‌نی باسە لیژنە گوێبیستی سەرنج و پێشنیاری کەسانی شارەزا بوون لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و لە داھاتوشدا میوانداری کەسانی پسپۆڕ دەکەن لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تردا تاوەکو بە شێوازێکی کۆتایی ئامادەسازیی لە یاساکەدا بکەن بۆ دەنگدان لەسەری.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ ی نۆڤەمبەری٢٠٢٢