مەندەلاوی داوای داپەروەری دەكات بۆ مافی شەهیدەكان و بریندارانی حەشدی شەعبی و هاوتاكردنی مافەكانیان لەگەڵ یەكە ئەمنیەكانی تر

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك برینداری دامەزراوەی حەشدی شەعبی , بۆ ئاگاداربوون لە دۆخیان و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان.
مەندەلاوی داوا داپەروەری كرد بۆ مافی شەهیدەكان و بریندارانی دامەزراوەی حەشدی شەعبی و یەكسانكردینان بە براكانیان, لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و یەكە ئەمنیەكانی تر, لیژنەی پەیوەندارەكانی پەرلەمانی راسپارد (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیان, كارو دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی), بۆ دیراسەكردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە توێژی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان, بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٨