لەمیانی پێشوایكردنی لە شێخ و پیاوماقوڵانی هۆزەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز.. مەندەلاوی:كەربەلا شاری حسێنە (س.خ) و پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ پێشخستنی دۆخی لە سەرجەم رووەكانەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە, لەنوسینگەكەی خۆی, پێشوازیكرد لە شێخ و پیاوماقوڵانی هۆزەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز.
لەدیدارێكدا, تاوتوێی ئەو كێشانە كرا كە شارەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت, كە پەیوەیستە بە دیاردەی تێكدانی زەوی و كێڵگە كشتوكاڵیەكان كە بە بڕبڕەی پشتی ئابوری شارەكە دادەنرێت, لەگەڵ كەمی ئاو و زیادبونی دیاردەی مادەی هۆشبەر, بەوپێیەی شارەكە گەشتیارییە.
مەندەلاوی رایگەیاند: كەربەلا شاری حسێنە(س.خ), پێشخستنی دۆخی بەرپرسیارێتی هەمووانە, بەجۆرێك شارەكە شایستەی ئەو پێگە گەورەیە بێت كە لەدڵی هەمواندا هەیەتی.
پێداگریشیكرد لە گرنگی هاوكاری شێخی هۆزەكان لەگەڵ حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران, بۆ دەستنیشانكردنی ئەو لایەنانەی كەمتەرخەمن لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و, دۆزینەوەی ئەو كەسانەی توانای پێشكەشكردنی باشتریان هەیە بۆ شارەكە و دانیشتوان.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٨