مەندەلاوی جەخت لەپێویستی باشكردنی خزمەتگوزاری كۆمپانیاكانی تەلەفون دەكات لەگەڵ دەستكردن بە جێبەجێكردنی بریاری هەلوەشاندنەوەی باج لەسەر كارتی باڵانس

بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022، لەنوسینگەكەی پێشوازیكرد لە بەرێز عەلی موئەیەد سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران.

لەدیدارێكدا، تاوتوێی مۆڵەتی نەوەی چوارەمی تەلەفون كرا، لەگەڵ قەرزە كەڵەكەبوەكانی سەر كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و، داواكاری بۆ باشكردنی خزمەتگوزارییە پێشكەشكراوەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی تەلەفونەوە بە هاوڵاتیان و، چالاككردنی بریاری هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر كارتی باڵانس كە ئەنجومەنی وەزیران بریاری داوە لەوەڵامی نوسراوێكی جێگری یەكەم بۆ وەزارەتی پەیوەندییەكان لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٨