مەندەلاوی بۆ شێخی هۆزو كەسایەتییەكانی ناوچەی ئەمین لەبەغداد..ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت چڕكردنەوەی هەوڵە خزمەتگوزراییەكان و بەدیهێنانی پیشكەوتنی بەرجەستەیان كردووە بە پێشینەی كارەكانیان

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەك شەممە 18ی كانونی یەكەمی 2022، پێشوازیكرد لەكۆمەڵێك لەشێخی هۆزو كەسایەتییەكانی ناوچەی ئەمین و چەند ناوچەیەك لەرەسافەی بەغداد، بە ئامادەبونی ژماریەك لەپەرلەمانتارانی نوێنەری بەغداد .

مەندەلاوی رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها حكومەتیش چركردنەوەی هەوڵە خزمەتگوزارییەكانیان خستووەتە پێشینەی كارەكانیان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بەهاوڵاتیان و بەزوترین كات .

مەندەلاوی داوای لەشێخی هۆزەكان كرد ئەندامانی كۆمەڵگا هانبدەن بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت و، بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری هاوڵاتیبون و رەتكردنەوەی دیاردە نەرێنییەكان لەتاوان و مادەی هۆشبەرو دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/١٨