لەوەڵامی داوای ژمارەیەك لەشێخی هۆزەكان و كەسایەتی پاڕێزگای دیالە.. مەندەلاوی داوا لەپارێزگای دیالە دەكات سەردانی شارە زیانلێكەوتووەكان بكات و لەگەل سەرۆكی فەرمانگە خزمەتگوزراییەكانی كۆببێتەوە

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەقامگیری ئاسایش لەشارەكان بەرەنجامی هاوكاری خەڵكەكەیەتی لەگەل دەزگا ئەمنییەكان، ئەوەش زامنی ئەوە دەكات پرۆژەكانی وەبەرهینان و خزمەتگوزاری بیگرێتەوەو بارودۆخی بەرەو باشتر بگۆڕێت .

ئەو وتانەی رۆژی یەك شەممە 18ی كانونی یەكەمی 2022، لەمیانی پێشوازیكردنی هات لەكۆمەڵێك لەشێخی هۆزەكان و كەسایەتی مەندەلی لەپارێزگای دیالە بە ئامادەبونی ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران، كە تیایدا جێگری یەكەم گوێبیستی ئەو كێشانە بووك كە شارەكە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و، پەیوەستە بەهەڵوەشاندنەوەی بریاری گۆڕینی لە قەزاوە بۆ ناحییە، هەروەها كێشەی كەمی ئاو و پشت بەستن بە بیرەكان.

مەندەلاوی راستەوخۆ پەیوەندیكرد بە پارێزگاری دیالە بەئامانجی ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم ئەو ناوچانەی بەدەست ئەو كێشانەوە دەناڵێنن، كە دەكرێت بەرێوشوێنی كارگێڕی و كۆبونەوە بەنوێنەری فەرمانگە حزمەتگوزراییەكان نەهێڵرێن، جەختیشكرد لەپێویستی بەدواداچون بۆ هەندێك پرۆژەی گەورە لەپارێزگاكە، لەوانە پرۆژەی نەخۆشخانەی 400 قەرەویڵەی لە مەندەلی و پرۆژەكانی ئاو و كارەبا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/١٨