مەندەلاوی بۆ باڵیۆزی ئوردونی: چاومان لەپێشخستنی دۆخی ئابوری و پشتیوانی هەوڵەكانی قەلاچۆكردنی تیرۆرە لەنێوان هەردوو وڵات

بەرێز “موحسین مەندەلاوی”، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2022، چاویكەوت بە بەرێز “مونتەسیر زوغبی” باڵیۆزی شانشینی ئوردونی هاشمی لەعێراق و شاندێكی یاوەری، بۆ تاتوتوێكردنی بارودۆخی هەرێمی و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداد و عەممان.

مەندەلاوی خواستی عێراقی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ ئوردون لەبوارە جیاوازەكاندا، بە تایبت ئەوەی پەیوەستە بە دۆخی ئابوری و وەبەرهێنان و پشتیوانی هەوڵەكانی قەلاچۆكردنی تیرۆر، بەوشێوەی دەچێتە خزمەتی هەردوو گەلی برا.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١٠/٢٥