سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەن

پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری سەرۆكی تەمەنی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی هاورێ لەگەل ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنە، رۆژی سێ شەممە سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییان كرد، بۆ تەواوكردنی سەرجەم تێروانینەكان لای لیژنەی شەهیدان سەبارەت بەیاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە 2ی ساڵی 2016 و، یاسای قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوان لەئەنجامی پرۆسە جەنگییەكان و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆرستییەكان ژمارە 2ی ساڵی 2020ی هەمواركراو و، پێشنیازی حكومەت سەبارەت بە ئەژماركردنی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید.

لەدیدارەكەدا گوێ لەرای یاسایی گیرا سەبارەت بە بابەتەكە، لەرێی بەرێزان دادوەرانی سەرۆكی لیژنە لاوەكییەكان بۆ قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوان لەكارە تیرۆرستییەكان و، ئاگاداربون لە دیارترین ئەو كێشانەی روبەروی كاری لیژنە لاوەكییەكان و لیژنە ناوەندییەكان دەبێتەوە.

ئامادەبوان رێككەوتن لەسەر پێویستی بەردەوامیی پەیوەندی لەنیوان هەردوو دەسەلاتی یاسادانان و دادوەری بۆ بەدیهێنانی بەرژوەندی گشتی و دارشتنی ئەو یاسایانەی كە خزمەتی ئەو توێژە لە هاوڵاتیان دەكات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

2022/10/25