مەندەلاوی بۆ بالیۆزی فەلەستین : هەڵویستمان بەرامبەر بە فەلەستین جێگیرەو داوای هەماهەنگی هەڵویستەكان دەكەین لە نێوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان

بەرێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە 7ی كانونی یەكەمی 2022، لەنوسینگەكەی پێشوازیكرد لە بەڕیز (ئەحمەد عەقل) باڵیۆزی دەوڵەتی فەلەستین لەعێراق، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی جێی بایەخی هەردوولا .

لەدیدارێكدا، باس لەبارودۆخی هاوڵاتیانی فەلەستینی نیشتەجێی عێراق كراو، جەختكرا لەهەڵویستی نەگۆڕو هەمیشەیی وڵات لەپشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین و، یەكخستنی هەڵوێست و تێروانینەكان لەمیانی بەشداریكردن لەكۆنگرەو نێوەندە نێودەوڵەتییەكان .

نوسینگەی راگەیاندنی جیگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/٧