لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان.. مەندەلاوی لیژنە پەیوەندیدارەكان رادەسپێرێت پەلەبكەن لە پێگەیاندنی پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ زامنكردنی مافی كارمەندەكانی

بەرێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە 7ی كانونی یەكەمی 2022، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی كرد، كە تیایدا بەرێز (حەمید شەتری) سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیستمانی و، شاندێكی یاوەری میوانداری كرابوون .

لەكۆبونەوەكەدا، تاوتوێی برگەكانی پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیستمانی كرا، كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا لە ئەنجومەنی نوێنەران و، داواكرا برگەكانی ئامادەبكرێت لەپێناو پەسەندكردنی بۆ دەستەبەركردنی مافی كارمەندانی دەزگاكە، بەوپێەی بەشیكی گرنگ لە سیستمی ئاسایشی عێراق و، لیژنەكانی (ئاسایش و بەرگری و، دارایی و، یاسایی) راسپێردرا، خوێندنەوە بۆ یاسای خانەنشینی فەرمانبەرانی دەزگاكە بكات، بۆ پاراستنی مافەكانیان هاوتای دەزگا ئەمنییەكانی تر .

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/٧