مەندەلاوی: ئەمڕۆ پەسەندکردنی یاسای مافەکانی کەمئەندامانمان تەواوکرد بە تەواوی بڕگەو ئیمتیازاتە مادی و مەعنەویەکانیەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دووثاتيكردةوة كة داڕشتنی یاسای مافی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بەرهەمی هەوڵێکی دورودرێژو کۆبونەوەی بەردەوامی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و لیژنەی کار بوو بەشێوەیەکی شەخسی، لەگەڵ لیژنە پشتیوانەکانی ترو دەستکەوتێکی دەگمەن و گەورەیە لە دەستەبەرکردنی مافەکانی ئەو توێژە.

ئەم قسانەی بةرِيَزى لەمیانی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی ئەمڕۆى ئةنجومةن و دیداری لەگەڵ نوێنەری توێژی کەمئەنداماندا هات، بۆ تاوتوێکردنی وردەکاری بڕگەکانی یاسای هەمواری یەکەمی، یاسی مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، ژمارە (٣٨) بۆ ساڵی ٢٠١٣ کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەردرا.

مەندەلاوی پیرۆزبایی پەسەندکردنی ئەو یاسایەی لە توێژی خاوەن ورەی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کرد، کە زۆرێک ئیمتیازاتی مادی و مەعنەویی لەخۆدەگرێت.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە حکومەتیش کرد پەلە بکات لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەو دابینکردنی ناوەندی تایبەتی پێشکەوتوو بە تەکنەڵۆژیای نوێ بۆ ئەو توێژەو دووبارە سوپاسی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەی کارو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنە پەیوەندیدارەکانی تریشی کرد، وێڕای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەو هەوڵە تایبەتەی خستیانەگەڕ، بۆ پشتیوانیکردنی ئەو توێژە ئازیزەو داڕشتنی یاسایەک مافەکانیان زامن بکات.

 

نوسینگەی راگەیاندن

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/١٥