ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای چاودێری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی هەژدەیەمینی، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبونی 168 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگیدا لەسەر هەمواری یاسای چاودێری کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەڕێز موحسین مەندەلاوی، پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتکردەوە، لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، کە هەوڵی بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی گەل و سەروەری دەدات، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی کارەکانی گفتوگۆی ستراتیجی لەنێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەنجومەن لە دانیشتنەکەیدا، کە بەشێکی لەلایەن دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەوە سەرۆکایەتی کرا، دەنگیدا لەسەر پرۆە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێری کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، ژمارە (38) بۆ ساڵی 2013، کە لەلایەن لیژنەی کارو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و، ژنان و خێزان و منداڵان و یاسایی و شەهیدان و قوربانیانی سیاسی و مافی مرۆڤەوە پێشکەشکرا.

دواتر لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، بەیاننامەیەکی بەبۆنەی یادی شەهیدبونی عەلامە محەمەد باقر سەدر خوێندەوە کە رژێمی بەعس ئەو بیرمەندە ئیسلامییەی پاکتاوکرد لەگەڵ علویە بنت ئەلهودای خوشکی.

پاشان، ئەنجومەن بەیاننامەکی بە بۆنەی ساڵیادی تاوانی پرۆسە ئەنفالی بەدناو خوێندەوە دژی رۆڵەکانی گەلی عێراق، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

15ی نیسانی 2024