موحسین مەندەلاوی سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، وتەی عێراق لە دانیشتنی گشتی چواردەیەمی کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئاسیا لە باکۆ پێشکەش دەکات

مەندەلاوی داوا لەوڵاتانی جیهان دەکات، سیستمێکی نێوەدەولەتی نوێ و دادپەروەر دابمەزرێنن و، چاو بە هەندێ لە سیاسەتەکانی خزمەتی بەرژەوەندی هاوەبەشدا بخشێننەوە.

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لەو وڵاتانەی جیهان کرد، کە خوازیاری ئاشتی و چاکەخوازین، بیر لە دامەزراندنی سیستمێکی نێودەوڵەتی تازە بکەنەوە کە دادپەروەرتربێت، بەتایبەت لە سایەی گۆڕانکارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیە خێراکان و دەرکەوتنی ئاستەنگی نوێ، کە وادەخوازێت چاو بەهەندێ سیاسەت و ستراتیجدا بخشێنرێتەوە لەپێناو پرس و بەرژەوەندیە هاوبەشەکان.

پشتیوانی پەلەمان و حکومەت و گەلی عێراقیشی دووپاتکردەوە بەهەموو هێزو توانایەوە، بۆ مافەکانی گەلی فەلەستینی برا، جەختیشیکرد لەسەر بڕیارە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان و پێویستی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی نوێ، کە لایەنە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان بگێڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفەوگۆو گرتنەبەری رێگایەک، کە سەرلەنوێ هیوا بگێڕێتەوە بۆ گەلی فەلەستین.

مەندەلاوی، لەمیانی وتەیەکدا، رۆژی پێنج شەممە، لە دانیشتنی گشتی چواردەیەمی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا پێشەکەشیکرد، کە لە باکۆی پایتەختی ئازربیجان کارەکانی ڕێکخرا، وتی: عێراق هەوڵی داڕشتنی دیدێکی یەکگرتووی داوە وەک چوارچێوەو نەخشە رێگا بۆ پرۆژەیەکی نیشتمانی رێگەبدات بە یەکانگیرکردنی عێراق لە مەبەست و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە ئەجێندای ساڵی (2030)، کە خۆی دەبینێتەوە لە (مرۆڤێکی بەتوانا لە وڵاتێکی ئارام و، کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو، ئابوریەکی هەمەجۆر، ژینگەیەکی بەردەوام ،و دادپەروەری و حکومی باش) هەروەها کارکردن لە پرۆژەی (رێگای پەرەپێدان) بۆ ئەوەی رێڕەوێکی ئابوری ئارام دەستەبەربکات بۆ شمەک و خزمەتگۆزاری، لە ئاسیاو ئەوروپا بە تورکیادا تێپەڕێت.

ئاماژەشی بە گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هەرێمایەتی نێوان وڵاتانی ئاسیا کردەوە، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تیایداو لەجیهانیشداو، بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەامیش بەجۆرێک شایستەی گەلانی ناچەکە بێت.

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٢/٢/٢١