لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی ھاوین وێستگەکارەباییەکان بەسەردەکاتەوە

ڕۆژی جوارشەممە ٢٠٢٤/٢/٢١، لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە و یاوەری ئەندامانی لیژنەکە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای باشور و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی وزەو بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی باشور، بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک سەردانی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای لە پارێزگای بەسڕە كرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی چاککردنەوەی یەکەکانی بەرھەمھێنان و بەسەرکردنەوەی وێستگەی کارەبای ڕومێلەی غازیی .
لیژنەکە لەگەڵ کادیرە پێشکەوتووەکانی وێستگەکە کۆبووەوە بۆ زانینی بەربەستەکان و کێشە تەکنیکیەکان، ھاوکات لیژنەکە گوێبیستی باسێکی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای باشور بوو، سەبارەت بە کاری یەکە سادەو ئاڵۆزە وەبەرھێنانەکان و داوای لە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان کرد، بە ھاوکاری لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکان بدۆزێتەوە، بە ڕەچاوکردنی گرنگی و بایەخی وێستگەکە.
لیژنەکە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نەھێشتنی سەرجەم بەربەستەکان و جەختیکرده‌وه‌ لەسەر پشتیوانیکردنی کەرتی کارەبا، بەھۆی ئەوەی ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆی سێکتەرەکانی ژیان ھەیە.
ھاوکات جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر پێویستی ئامادەکاری بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو کردەوە، لەپێناو پشتیوانیکردنی سیستەمی نیشتمانی بە وزەی کارەبا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢١