لە پیرۆزبایی جەژنی سوپای پاڵەوانی عێراق.. مەندەلاوی: پاڵپشتی و پێشخستنی سیستمی سەربازی و ئەمنیی لە كارە لە پێشینەكانە بۆ زامنكردنی پاراستنی سەروەری عێراق و دورخستنەوەی مەترسیەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی سوپای پاڵەوانی عێراق كرد, لە فەرماندەو ئەفسەرو پلە جیاوازەكان, بە بۆنەی تێپەڕبوونی (103) ساڵ بەسەر دامەزراندانی سوپا پاڵەوانەكەمان, كە بە شكۆوە لە بەرامبەر قوربانی و پاڵەوانێتیەكانی بۆ پاراستنی ئاسیشی وڵات و سەقامگیری و سەروەری, رادەوەستین.
سەرۆكی ئەنجومەن جەختیكرد, لەكاتێكدا ئەم یادە تێپەڕدەبێت, ناوچەكە دۆخێكی تایبەت و مەترسیدار بەخۆوە دەبینێت, ئەوەش وامان لێدەكات وەك ئەنجومەنی نوێنەران, گرنگی بدەین بە دابینكردنی پێداویستیەكان و توانای سیستمی سەربازی و ئەمنی, بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیەكان.
مەندەلاوی ئاماژەی بەوەكرد, پێشخستن و پشتیوانی سیستمی سەربازی و ئەمنی بە ئامێری نوێ و پێشكەوتوو و چەكی سەردەم, دەبێت كاری لەپێشینە بێت بۆ زامنكردنی پاراستنی سەروەری عێراق و دورخستنەوەی مەترسیەكان لێی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/٦