سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رێكدەكەوێت لەسەر وادەی دەستپێكردنی وەرزی یاسادانان و داوا لە فراكسیۆن و لیژنە پەرلەمانیەكان دەكات كاری یاسادانان و چاودێری دەستپێبكەنەوە

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی شەممە, (6ی كانونی دووەمی 2024), كۆبونەوەیەكی گرنگی بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرسی پەیوەست بە كاری ئەنجومەن رێكخست.
سەرۆكایەتی رێككەوت, لەسەر دیاریكردنی رۆژی (9ی كانونی دووەمی 2024) وەك وادەی دەستپێكردنەوەی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی یاسادانانی سێیەم و, داوای لە فراكسیۆن و لیژنە پەرلەمانیەكانیش كرد, كاری یاسادانان و چاودێری دەستپێبكەنەوە.
مەندەلاوی جەختیكرد لەوەی, كۆدەنگیەكی پەرلەمانیی هەیە لەسەر پێویستی پەلەكردن لە پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان, بۆ ئەوەش وا پێویست دەكات لیژنەكانی پەرلەمان, كۆبونەوەكانیان چڕبكەنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەواوی پرۆژەو پێشنیازی یاساو رێككەوتنەكان, كە رەوانەی ئەنجومەن كراون, بە ئامانجی پێگەیاندنیان و پێشكەشەكردنیان بۆ دەنگدان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/٦