لە سەردانێكی فەرمیدا پەرلەمانتار سەمیعە غەلاب هاوڕێ لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری بەرنامەی هاوكاریی گەشتیاریی لە نێوان عێراق و سوریادا تاوتوێ دەكات

بەڕێز سەمیعە غەلاب جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن بە نوێنەرایەتی لیژنەكە لە چوارچێوەی شاندێكدا كەنوێنەرایەتی لایەنی عێراقی دەكرد بە سەرۆكایەتی دكتۆر حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتو گوزار و شوێنەوار بەرنامەی هاوكاریی هاوبەشی نێوان عێراق و سووریای تاوتوێ كرد.
هەروەها بەڕێز غەلاب جەختی كردەوە لەسەر كۆمەڵێك ڕێككەوتنی گرنگ سەبارەت بە هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری گەشتیاریدا بە سەرجەم لق و پۆو و جومگەكانییەوە، ئەوەش وەك زەمینەسازیەك بۆ واژۆكردنی بەرنامەكە بە ئامادەیی فەرمی لە دیمەشقی پایتەختی سوریادا.
هەر لە میانی ئەم سەردانەدا خاتوو غەلاب چاوی كەوت بە ئەندازیار محمەد رامی وەزیری گەشتوگوزاری سوریا و لەگەڵیدا تاوتوێی گرنگترین پرسە گەشتیارییە هاوبەشەكانی هەردوولایان كرد، وێڕای ئەوەش گەنگەشەی بابەتی هونەریی و ڕێگاكانی هەستانەوەی كەتواری گەشتوگوزار لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكانی نێوان هەردوولا كرا.
هەروەها بەڕێز غەلاب ئاماژەی بەوەدا كە لە دوتوێی سەردانەكەیدا كۆمەڵێك ڕێككەوتنی جیاواز كراوە كە دواتر واژۆ لەسەر بەرنامەكانیان دەكرێت، لەوانە ئاسانكاری پێدانی ڤیزەی هاتنەناوەوەی عێراق بۆ گەشتیارانی سوریی، وپەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندكاری و هونەرییەكان ونەهێشتنی سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی كەرتی گەشتیاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا دەبنەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن