دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌هه‌ولێر به‌شداری ڕێوڕەسمی پێشوازی له روفاتی بارزانیانی ئه‌نفالكراو کرد کە له بیابانی سه‌ماوه‌وه هێنراونه‌ته‌وه
لەڕێوڕەسمێکی فه‌رمی هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتحادی و هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبونی نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و نوێنه‌رانی هێزه‌سیاسییه‌كان و پارته نیشتمانییه‌كان و دیپلۆماتكاران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران ڕۆژی شه‌ممه 30/7/2022 له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، به‌شداری مه‌راسیمێكی شكۆداری پێشوازیكردن له روفاتی 100 كوردی ئه‌نفالكراوی بارزانییه‌كان بوو، كه به‌ده‌ستی رژێمی له‌ناوچوو بوونه قوربانی و، له‌بیابانی سه‌ماوه ی باشووری عێراقه‌وه هێنرابونه‌وه، ئه‌و تاوانه‌ش له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ساڵی 1983 بەده‌ستی رژيَمى به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌نجامدرا .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه تاجه‌گوڵینه‌ی خسته سه‌ر روفاته‌كان و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیشی پێشكه‌ش به كه‌س وكار و خانه‌واده‌ی شه‌هیده ئه‌نفالكراوه كان كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 30 ی ته‌مموزی 2022