لە بەڵگەنامەکەدا… دکتۆر شاخه‌وان عەبدوڵا ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا دەکات
جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشکراکردنی ئه‌ستۆپاكی‌دارایی خۆی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد، هاوکات به‌ڕێزی پسوڵەی فەرمی بۆ فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆپاکی دارایی ئەمساڵی وەرگرت، کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی فیدراڵیەوە وردبینی کراوە، عەبدوڵاش ئاشکراکردنی ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆی و ناردنی بۆ ده‌سته‌ی دەستپاکی بۆ ئەوەبوو رێکاری پێویستی له‌سه‌ر ئەنجام بدرێت.
جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌ن داوای لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە بە زووترین کات ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان بۆ ئەمساڵ ئاشکرا بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێکارە یاساییە یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکان بۆ پاراستنی پارەی گشتی لە چوارچێوەی ڕێکارە دروستەکان کە پاڵپشتی له‌دەستپاکی و شەفافیەت دەکەن ، هەروەها هەوڵ و هەنگاوەکانی چاودێرییه بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گه‌نده‌ڵكاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢