بەیاننامەی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه‌

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

ئەمڕۆ لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا وە ئەو بەدایکی لیژنە پەڕلەمانییەکان دادەنرێت بۆدانانی میکانیزم و یەکایەتی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاکانی عێراقداوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
بەم ویستە سیاسیە بچکۆلەیە کە نوێنەرایەتی ئیرادەی هەموو فراکسیۆنە سیاسیەکان خاتونان و بەڕێزان پەڕلەمانتاران دەکات لە ئەمڕۆ بە دواوە ڕێ نادەین بەلاوازبوونی خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراقی، وە میکانیزم ویەکایەتیەکانمان داناوە بۆ دانانی یاسا بۆ میوانداریکردنی بەرپرسەکان و سەردانە ڕاستەوخۆکان بۆ هەموو پارێزگا عێراقیەکان بۆ بە دواداچوونی پڕۆژە دواکەوتووەکان و لێپرسینەوەی کەمتەر خەمەکان.
گەلی عێراقی دەنگی بۆ داوین وە ئەمڕۆ داوامان لێدەکات بە پێشکەشکردنی ئاستێکی باشتری خزمەتگوزاری لە هەموو کەرتەکاندا، وە خزمەتگوزاری بە مانا قوڵترەکەی بوونی ئیرادەیەکی نیشتمانی بتوانێت لێپرسینەوە بکات لە کەمتەرخەمەکان و بەرپرسە خاوو خلیچکەکان و گەندەڵکارەکان.
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی پابەندە بە گوێرەی یاساو دەستوور سیستەمی ناوخۆیی لیژنەی خزمەتگوزاریەوە، وەمنی وتەبێژ سەرۆکی لیژنە کە محما خەلیل وە لە جیاتی خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە لە هەموو خاوەن ئیرادەکان و فراکسیۆنە سیاسیەکاندا کە نوێنەرایەتی ئیرادەی عێراقی دەکەن ــ پابەندە بە بەجێهێنانی ئەم نامەیەو ئامانەتداریی نیشتمانیەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/٥/٢٠٢٢