لەمیانی پێشوازیكردنی لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی..جێگری یەكەم: پشتیوانی رێوشوێنەكانی دەستەكە دەكەین سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوە لەهەموو ئەوانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر داهاتەكانی گەل

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە دادوەر حەیدەر حەنون, سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی دەستەكە, بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران.

مەندەلاوی جەختیكرد: دەستەی دەستپاكی لە جومگە گرنگەكانی جەستەی دەوڵەتی عێراقە, بۆ رۆڵی گەورەی لە ئاشكراكردنی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی, رونیشكردەوە, راسپاردن و ئەركی شەرعی و ئەخلاقی بەرپرسیارێتیەكی گەورەی خستووەتە ئەستۆی دامەزراوە چاودێرییەكان, بەوەی رێگەنەدەن دۆسیەكانی گەندەڵی تێبپەڕن بەبێ‌ لێپرسینەوە لەوانەی دەست بۆ داهاتەكانی گەل دەبەن.
هەر لە دیدارەكەدا, تاوتوێی كۆمەڵێك پرۆژە یاسا كرا كە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەهێز دەكات, لەوانە (مافی بەدەستهێنانی زانیاری, گێڕانەوەی داهاتەكانی گەندەڵی, هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەسپاكی و پەیداكردنی پارە بەرێگای نا یاسایی).

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/١٩