لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایش و ئاشتی 2023 جێگری یەكەم: تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیزم پێشێلكارییەكی ئاشكرای پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان و تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە.

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێداگریكرد لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ كێشەی فەلەستین, لەڕێی تواناداركردنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر تەواوی خاكەكەی و قودسی پایتەخت و كاركردن بۆ راگرتنی تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیزم لە پرۆسەی لە ناوبردنی بە كۆمەڵ, كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 10 هەزار شەهید لە ژن و منداڵ.
ئەو وتانەی مەندەلاوی, لەمیانی بەشداریكردنیدا هات رۆژی چوارشەممە, لە كۆڕبەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایش و ئاشتی لە ژێر دروشمی( نوێبونەوەو بەخۆداچونەوەو نەرمی, ئایندەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست) كە لەشاری دهۆك بەڕێوەچوو.
مەندەلاوی وتیشی: ئەو هەڕەشانە وامانلێدەكات هەوڵەكانمان یەكبخەین و چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشەی فەلەستین بدۆزینەوە, جەختیشكرد, ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە رۆڵی خۆی لە پتەوكردنی ئاسایش و ئۆقرەیی لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و هەرێمی و پێویستی بوونی هاوكاری و هاوبەشی بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستنەگە ئەمنی و ئابوریەكان لە ناوچەكە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/ ٢٠