لەمیانی پێشوازیكردنی لە خاتوو پلاسخارت.. مەندەلاوی: دەستپێكردنەوەی ئەركی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەنگاوێكی ئەرێنی گرنگە.. ئەنجومەنی نوێنەرانیش پشتیوانی كاری نێردەی نێونەتەوەییە لە عێراق

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەجێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئەمڕۆ یەك شەممە, پێشوازیكرد لە خاتوو جنین پلاسخارت, نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
لەدیدارێكدا, باس لەدواین پێشهاتەكانی دیمەنی سیاسی و ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كرا, لەگەڵ پرسەكانی جێی بایەخی هاوبەش و هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشتیوانیكردنی كاری نێردەی نێونەتەوەیی و, پتەوكردنی دۆسیەی مافی مرۆڤ و گرنگی هەماهەنگی دووقۆڵی لەو بوارەدا.
هەر لە دیدارەكەدا, رۆشنایی خرایە لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و, گرنگی دەستپێكردنەوەی ئەرك و كارەكانی, بەوپێیەی هەنگاوێكی ئەرێنی گرنگە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٢/٢٤