دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له مه‌سیحییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حەزرەتی مه‌سیح (س. خ )و ، جه‌ختده‌كاته‌وه له پێویستی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی لێبورده‌یی و ئاشتی پێكه‌وه‌ژیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/12/2023 ، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ، ئاڕاسته‌ی خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كرد له وڵاتی رافیده‌ین و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی حەزرەتی مه‌سیح ( س.خ) ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌سیحییه‌كانی هه‌موو جیهان كرد، به‌م بۆنه پیرۆزه له‌دڵی هه‌موواندا، هیوای بۆ مه‌سیحییه‌كان خواست له‌ئاسوده‌یی و سه‌قامگیری و به‌ختیاری و دڵنیایی به‌رده‌وامدابن .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌م خوله‌ی ئێستایدا، به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی یاسا و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌دایە كه مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل ده‌پارێزێت، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی لێبورده‌یی و ئاشتی پێكه‌وه‌ژیان و به‌ها باڵاكان و، پشتیوانیكردنى هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی حكومه‌ت بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و به‌ره‌وپێشخستنی وڵات به‌ره‌و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 25ی كانونی یه‌كه‌می 2023