لەمیانی پێشوازیكردنی لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی باڵای شیعی لە لوبنان.. مەندەلاوی داوای یەكخستنی هەوڵەكان و هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بەرامبەر ئەو مەترسیانەی هەڕەشە لەناوچەكە دەكەن و ئاماژە بە فراوانبونی ململانێكان دەكەن تیایدا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی شەممە لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە شێخی عەلامە عەلی خەتیب, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی باڵای شیعی لە لوبنان, بە ئامادەبونی بەڕێز عەلی حیجاب, باڵیۆزی لوبنان لە عێراق و پەرلەمانتار مستەفا سەند, بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندیە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و, میكانزمەكانی بەهێزكردنی, لەتەواوی بوارەكاندا.
مەندەلاوی لە دیدارەكەدا, تاوتوێی دیارترین مەترسی و ئاستەنگەكانی كرد, كە روبەڕوی ئومەتی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەكە دەبێتەوە لە دۆخی ئێستادا, بەتایبەت ئەوەی قەوارەی زایۆنیزم لە تاوانی لەناوبردنی بە كۆمەڵ ئەنجامیدەدات, دژی گەلی فەلەستینی.
لای خۆیەوە, سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی باڵای شیعی لە لوبنان رایگەیاند: هەمووان پشتیان بە عێراق بەستوە لە هێوركردنەوەی پشێویەكانی ناوچەكەو, بەغداد رۆڵێكی گەورەی گێڕاوە بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی, ستایشی هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراقیشی كرد سەبارەت بە روداوەكانی غەزە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/٢٨