لیژنەی کارەبا بەشداری لە یەکەمین کۆنفرانسی نەوت و غازدا دەکات

پەرلەمانتار حەسەن ئەسەدی جێگری سەرۆکی لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، لەگەڵ پەرلەمانتار داخل ڕازی ئەندامی لیژنەکە، ئامادەی‌ یەکەمین کۆنفرانسی نەوت و غاز لە نیشتمانی عەرەبی و ئاسۆی لە داھاتوودا بوون، کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو لەژێر دروشمی ” سامانی ھایدرۆکاربۆنی: زامنی گواستنەوەیەکی ئاسان دەکات بەرەو وزەی نوێبوەوە و ئابورییەکی بەردەوام”، لەڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ ی یەنایری ٢٠٢٤، بەبەشداری شارەزایان و لێکۆڵەرەوان کۆنفڕانسەکە تاوتوێی گرنگترین ئاڵنگاریەکان و دەرفەتەکانی کرد، کە ڕووبەڕووی کەرتی وزە دەبنەوە لە ناوچەکەدا، لەگەڵ سەرنج خستنەسەر گواستنەوەو ڕوکردن به‌ره‌و سەرچاوەکانی وزەی نوێبوەوە و پتەوکردنی بەردەوامیی ئابوری.
پەرلەمانتار ئەسەدی جەختی لە گرنگی کۆنفرانسەکە کرده‌وه‌، لەسایەی ئەو گۆڕانکارییەكانی‌ خێرای جیھانی‌ لە بواری وزەداوە جەختی لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە، لەپێناو زامنکردنی سوود وەرگرتن لەسامانی ھایدرۆکاربۆنی بەشێوازێکی نمونەیی و وەبەرھێنان کردن لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبوەوە، بەمەبەستی بەدیھاتنی گەشەسەندنی‌ بەردەوام.
لای خۆیەوە پەرلەمانتار ڕازی ئاماژەی بەڕۆڵی کۆنفرانسەکە کرد لە ئاڵۆگۆڕکردنی شارەزایی و ئەزموونەکان لەنێوان وڵاتە عەرەبیەکاندا، ھەروەھا جەختیكره‌وه‌ لەسه‌ر گرنگی پشتیوانیکردنی لێکۆڵینەوەی زانستی و پێشخستنی تەکنیکە نوێیەکان لە بواری وزەدا، لەپێناو پتەوکردنی تواناکانی وڵاتە عەرەبیەکان لەو بوارەدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٢٨