لەمیانی پێشوازیكردنی لەباڵیۆزی سعودییە.. مەندەلاوی: پەرۆشین بۆ پەسەندكردنی یاساكان و بەدواداچون بۆ ڕێككەوتنە واژوكراوەكان لە نێوان هەردوو وڵات بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەهاندانی وەبەرهێنان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی 8ی ئازاری 2023 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە بەڕێز (عەبدولعەزیز بن خالید شمەری) باڵیۆزی سعودییە لەعێراق، بۆ تاتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسییەی جێی بایەخی هاوبەش.
مەندەلاوی جەختیكرد لەئاسانكاریكردن لەڕێوشوێنەكانی هاتنەناوەوەی كۆمپانیا سعودییەكان بۆ عێراق، جەختیشكرد لەپشتیوانیكردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەو هەوڵانەی بۆ پتەوكردنی ڕایەڵەكانی برایەتی و ئاسۆی هاوكاری دەدرێن لەكۆی بوارەكاندا، وێڕای پەسەندكردنی ئەو یاسایانەو بەدواداچون بۆ بەڕێوەچونی ئەو ڕێككەوتنانەی لەنێوان هەردوو وڵات واژوكراوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی سعودییە خواستی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ بەشداریكردن لەوەبەرهێنان لەناوخۆی عێراق، بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت و خولقاندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٨