لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان تاوتوێی هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی دەکات

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنەیەن خەفاجی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی سێشەممە ٨/٣/٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی گرێدا بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان لەسەر یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی.
لەمیانەی دیدارەکە لیژنەکە گوێبیستی بۆچوون و پێشنیارەکانی ئەندامان بوو لەپێناو گەیشتن بە فۆرمەلەی کۆتایی ھەموارکردنی یاساکەو خستنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٣/٢٠٢٣