لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەیەكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.. مەندەلاوی پێداگری دەكات لەسەر گرنگی پێداچونەوەی یاساكانی پێشوو و گونجاندنیان بەگوێرەی دەستورو پەلەكردن لە داڕشتنی هەردوو یاسای مادە هۆشبەرەكان و روبەڕوبونەوەی تیرۆر

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كرد, بە ئامادەبونی رێبوار هادی, سەرۆكی لیژنەو ئەندامەكانی, بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین پرۆژەكان و پێشنیازە یاساكانی لە بواری داڕشتن دان.
جێگری یەكەم, داوایكرد پەلەبكرێت لە داڕشتنی یاسای مادە هۆشبەرەكان, بەهۆی بوونی پێویستیەكی زۆر بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی, بۆ ئەوەی بەشداربێت لە چارەسەركردنی كاریگەرییە نەرێنیەكانی بەڵای مادە هۆشبەرەكان و رێگرتن لە تەشەنەسەندنی, وێڕای تەواوكردنی پێشنیازە زیادكراوە پێویستەكان, سەبارەت بە یاسای روبەڕوبونەوەی تیرۆر, بۆ ئەوە بخرێتە ناو خشتەی كاری دانیشتەكانی ئەنجومەن.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/١١