سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە ئامادەبوونی چەند پەرلەمانتارێکی پارتی تەقەدم.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی وڵات و چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هەوڵەکانی کوتلەکانی پەرلەمان بۆ دەرکردنی یاسا گرنگەکان و ئەوانەی کاریگەریان دەبێت بۆ پشتیوانی لە حکومەت و جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی و دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە چەند یاسایەک کرا کە لە ماوەی داهاتوودا دەردوکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
11 ئەیلول 2023