لەمیانی دیداری لەگەڵ گەورە كۆمپانیا چینییەكان.. مەندەلاوی داوا لە حكومەت دەكات میكانیزمێكی بەپەلە دابنێت بۆ جیبەجێكردنی پرۆژەكان و كارئاسانیكردن بۆ كاری كۆمپانیا دیارەكان و پاراستنیان

بەرێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەنوسینگەكەی رۆژی یەك شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، چاویكەوت بە كۆمەڵێك لەسەرۆكی كۆمپانیا حكومییە چینییە جیهانییەكان، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران بۆ تاوتوێكردنی تواناكانیان لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ژێرخان و خزمەتگوزاری لەسەرانسەری عێراق.

لەدیدارەكەدا، تاوتوێی ئەو پرۆژانەكرا كە عێراق پێویستی پێیەتی، جێگری یەكەم داوای لەحكومەت كرد میكانیزمێكی بەپەلە دابنێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان و كارئاسانیكردن بۆ كۆمپانیا جیهانییە دیارەكان و، دابینكردنی پارێزگاریی تەواو بۆیان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٠