لەمیانی دیداری لەگەڵ شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای بابل.. مەندەلاوی داوای گۆڕینی دۆخی خزمەتگوزاری و تەندروستی لە بابل و بایەخێگی گەورەتری پێبدرێت بۆ ئەو بەهۆی پێگە شارستانی و مێژوییەكەی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی سێ‌ شەممە لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای بابل, بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاكەو پێداویستیەكانی.
لەدیدارەكەدا, گوێگیرا لە دیارترین ئەو كێشانەی كە كەرتی كشتوكاڵی بەدەسیتەوە دەناڵێنێت, لەگەڵ كاریگەری كەم ئاوە لە پارێزگاكە لەسەر ئەو كەرتە گرنگە و تەواوكردنی پرۆژەی (ئاوی ئەلكەفلی گەورە) بۆ دابینكردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان و گرنگیدان بە دۆخی تەندروستی و خزمەتگوزاری لە بابل.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٣١