دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا .. جه‌خت له‌په‌رۆشی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان ده‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانیكردنی زانكۆكان و تواناداركردنی قوتابیان له درێژه‌دان به‌ڕێڕه‌وی زانستی‌یان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ختیكرد له په‌رۆشی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان بۆ به‌رده‌وامی پشتیوانیكردنیان له زانكۆكان و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان و ، تواناداركردنی قوتابیان بۆ درێژه‌دان به ڕێڕه‌وی زانستی‌یان له ئاماده‌كردنی لێهاتوویی له سه‌رجه‌م بواره‌كان و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی فێركردن و پرۆگرامی خوێندن به‌پێی پێوه‌ری پته‌وو كواڵێتی .
وته‌كانی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی پێشوازیكردنیدا هات ، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، له‌شاندێكی راگرایه‌تی و مامۆستایانی كۆلیژی ( ئیمام كازم سڵاوی خوای لێبێت ) به‌ڕێوبه‌رێتی به‌شه‌كانی نه‌جه‌فی پیرۆز به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆرعه‌بدوڵا حه‌سه‌ن، جێگری راگر، هاوكات گفتوگۆ‌و تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن به‌ڕێگه‌چاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی روبه‌ڕووی قوتابیان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئه‌وه‌ی پێویستیانه له‌پێداویستی خوێندن له‌زانكۆی ئیمام موسای كازم.
پاشان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، فه‌رمانی به وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومییه‌كان كرد ژێرخانی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بۆ زانكۆ‌و كۆلیژو په‌یمانگاكان دابین بكه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2023