لەمیانی دیداری لەگەڵ شیخ و كەسایەتییەكانی پارێزگای زیقار.. مەندەلاوی : ڕێوشوێنی ڕاستەقینەو جدی دەگیرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كەمی ئاو لەپارێزگای ناسرییە

بەڕێز موحسین مەندلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیكردەوە لەسەر داواكەی بۆ حكومەتی فیدراڵ بە بایەخدانی زیاتر بە پارێزگاكانی باشور، بەتایبەت زیقار كە بەدەست كۆمەڵێك كێشەوە دەناڵێنێت و، ئاراستەكردنی وەزیرە بەرێزەكان بەسەردانیكردنی مەیدانی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی باشور بۆ زانینی ئەو كێشانەی بەدەستیەوە دەناڵێنن لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی .

ئەو قسانەی مەندەلاوی، رۆژی شەممە 17ی كانونی یەكەمی 2022، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هات لە شێخ و كەسایەتییەكانی پارێزگای زیقار، بە ئامادەبونی پەرلەمانتار داود عیدان .

مەندەلاوی، گوێبیستی ئەو كێشانە بووكە پاڕێزگاكە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و پەیوەستن بەكەمی ئاو و كەمی خزمەتگوزراری، جەختیشكرد كە لەرۆژانی داهاتودا ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری بەرێز محەمەد هادی پارێزگاری زیقارو بەرێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی پارێزگاكەو، بریكاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان دەكات بۆ گەیشتن بەچارەسەری كیشەی كەمی ئاو لەپارێزگاكە .

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/١٧